ماڵپەڕی https://www.landrover-iraq.com لەلایەن لاند ڕۆڤەرەوە بەڕێوەدەبرێت.
فەرمانگەی تۆمارکراو: ڕێگای ئابێی, وایتلی, کۆڤەنتری، CV3 4LF، بریتانیا.
لە ئینگلتەرا تۆمارکراوە ژمارەی: 1672070.
لاند ڕۆڤەر هەموو هەوڵێکی داوە لە درووستی ئەو زانیاریانەی کە لەم ماڵپەڕەدا هاتووە دڵنیا بێت.
لاند ڕۆڤەر بەردەوام ڕێگای نوێ تاقی دەکاتەوە کە تایبەتمەندی و دیزاین و بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلەکانی باشتر بکات و گۆڕانکارییەکان بەردەوام ئەنجام دەدرێن. هەرچەندە هەموو هەوڵێک دراوە کە بەرهەم و تایبەتمەندی نوێ بەرهەمبهێنرێت، ئەم ماڵپەڕە نابێت وەک ڕێنمایییەکی بێ هەڵە بۆ بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی لاند ڕۆڤەر ڕەچاو بکرێت، و ئەم ماڵپەڕە پێشنیارێک بۆ فرۆشتنی هیچ ئۆتۆمبێلێکی تایبەت پێکناهێنێت. بڵاوکەرەوەکان و فرۆشیاران بریکاری لاند ڕۆڤەر نین و بە هیچ شێوەیەک دەسەڵاتیان نییە لاند ڕۆڤەر بە هیچ بەڵێننامەیەکی ڕاشکاوانە یان ئاماژەپێکراو یان نوێنەرایەتییەک ببەستنەوە. هەر ئاماژەیەک بۆ خێرایی یان کارایی لەم ماڵپەڕەدا نابێت وەک هاندانێک بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بە شێوەیەکی مەترسیدار یان بە خێرایی زیاتر لە سنوورە نیشتمانییەکان وەربگیرێت.
هەموو ئامارەکانی ئابووری سووتەمەنی بەپێی ڕێنمایی 93/116/EC دانراوە. بە بەکارهێنانی هەمان خولی تاقیکردنەوە کە بۆ پۆلێنکردنی فەرمی دەردانی غاز بەکارهاتووە ژمێردراون. ناتوانرێت لەگەڵ ژمارەکانی پێشووی خێرایی جێگیر/شاری بەراورد بکرێن و زیاتر نوێنەرایەتی بەکارهێنانی ڕاستەقینەی سووتەمەنی لەسەر ڕێگای خێرا دەکەن. لە دۆخی بەکارهێنانی ئاساییدا، ئاماری ڕاستەقینەی بەکارهێنانی سووتەمەنی ئۆتۆمبێل لەوانەیە لەو ئامارانە کە لە ڕێگەی ڕێکاری تاقیکردنەوە بەدەست دێت جیاواز بێت، کە بە تەکنیکەکانی لێخوڕین، بارودۆخی ڕێگاوبان و هاتوچۆ، هۆکارە ژینگەییەکان و بارودۆخی ئۆتۆمبێلەکەوە پەیوەندی هەیە. ئەگەر گومانت هەیە، تکایە ڕاوێژ بە بریکارەکەت بکە.
مافی کۆپیکردن
هەموو مافەکان، لەوانەش مافی کۆپیکردن و مافی بنکەدراوە، لە ماڵپەڕەکە و ناوەرۆکەکەیدا، لەلایەن لاند ڕۆڤەرەوە خاوەندارێتی دەکرێت یان مۆڵەتی پێدراوە، یان بە شێوەیەکی تر لەلایەن لاند ڕۆڤەرەوە بەکاردەهێنرێت وەک ئەوەی یاسای کارپێکراو یان خاوەن مافی کۆپیکردن ڕێگەی پێداوە. ناتوانیت هیچ دەقێک، وێنەیەک، گرافیکێک، لۆگۆیەک، دوگمەیەک، ئایکۆنێک، وێنەیەک و تێکەڵەیێک یان کۆکراوەیێک لەوانە، و هەر کۆدێک و نەرمەکاڵایەکی سەرچاوە و بنەڕەتی، بۆ هیچ بازرگانییەک یان مەبەستێکی گشتی کۆپی بکەیت، بەرهەمبهێنیتەوە، بڵاوی بکەیتەوە، دابگریت، پۆستی بکەیت، پەخش بکەیت یان بیگوازیتەوە بەبێ مۆڵەتی نووسراوی پێشوەختە لە لاند ڕۆڤەر یان خاوەن مافی کۆپیکردنەوە.
نابێت هیچ یەکێک لە بابەت یان زانیارییەکانی ئەم ماڵپەڕە لەجێگەیێکی تر بەکاربهێنیت، بیگۆڕیت یان دروستی بکەیت یان بۆ هیچ مەبەستێکی تر بەکاری بهێنیت جگە لە بەکارهێنانی کەسی نابازرگانی خۆت. تۆ ڕازیت کە ئەم ماڵپەڕە تەنها بۆ مەبەستی یاسایی بەکاربهێنیت.
لاند ڕۆڤەر مافی خۆیەتی هەر بابەتێک کە پێشکەش بە ماڵپەڕەکە بکرێت، لەوانەش دەق و وێنە، لە ماڵپەڕەکەیدا یان بە هەر شێوەیەکی تر، لەوانەش بۆ مەبەستی بانگەشەکردن، بۆ مەبەستی خۆی بەکاربهێنێت. لاند ڕۆڤەر مافی خۆیەتی چاودێری پێشکەشکردنەکان بۆ ماڵپەڕەکە و دەستکاریکردن یان ڕەتکردنەوەی هەر پێشکەشکردنێک بکات.
ڕەتکردنەوەی بەرپرسیاریەتی
هەوڵمان داوە لەوەی کە زانیارییەکانی ناو ماڵپەڕەکەمان ڕاست و ورد و تەواو و نوێن، دڵنیا بین. بەڵام لە بەکارهێنانی ئەم ماڵپەڕەدا، ڕەزامەندیت دەربڕیوە کە پابەندی مەرج و ڕێساکان بیت کە لە بەرواری یەکەمجار بەکارهێنانی ماڵپەڕەکەوە کاری پێدەکرێت.
بەبێ ئەوەی زیانێک بە مافە یاساییەکانتان بگەینێرێت، ماڵپەڕەکە و هەموو ئەو زانیاریانە، دەق، ناو، وێنە، لۆگۆ، بەستەر و ئایکۆن و بابەتەکانی تر (بەبێ سنووردارکردن) ́وەک خۆی ́ و لەسەر بنەمای ́بەردەستە ́ بەبێ گەرەنتی یان پشتگیری نوێنەرایەتی ڕاشکاو یان ئاماژەپێکراو، دابین دەکرێت. بە تایبەتی، ئێمە گەرەنتی ئەوە ناکەین یان نوێنەرایەتی وردی یان تەواوەتی ئەو زانیاریانە ناکەین کە لەم ماڵپەڕەدا پێشکەش کراون و هەروەها گرەنتی ئەوە ناکەین کە بەکارهێنانی ئەم ماڵپەڕە بێ پچڕان یان بێ هەڵە دەبێت، یان ماڵپەڕەکە و سێرڤەرەکانی دوور بن لە ڤایرۆسی کۆمپیوتەر یان هەڵە.
لە هیچ حاڵەتێکدا لاند ڕۆڤەرلە بەرامبەر هیچ کەسێک لە هەر زیانێک یان لەدەستچوونێک کە لەوانەیە لە ئەنجامی بەکارهێنانی هەر زانیارییەک کە لە ماڵپەڕەکەماندا هاتووە یان بەرهەمێک کە لە ماڵپەڕەکەماندا پیشان دراوە بەرپرسیار نابێت، لەوانە، بەبێ سنووردارکردن، زیانەکانی ناڕاستەوخۆ یان لە ئەنجامی بەکارهێنانی، یان هەر زیانێک بە هەر شێوەیەک بێت کە لە بەکارهێنان یان لەدەستدانی بەکارهێنان، داتا، یان قازانجەوە سەرهەڵدەدات، جا لە کردەوەی گرێبەست، کەمتەرخەمی یان کارێکی تری چەوتدا بێت، کە لە بەکارهێنانی ماڵپەڕەکەوە یان پەیوەندی بە بەکارهێنانی ماڵپەڕەکەوە سەرچاوەی گرتبێت.
سەرەڕای هەر شتێکی تر لەم مەرج و ڕێسایانەدا، ئێمە بەرپرسیار نابین لە داواکارییەکانی پەیوەست بە کرداریبوون یان بەردەستبوونی ئەم ماڵپەڕە.
هێما بازرگانییەکان
هەموو ناوەکان، وێنەکان، لۆگۆکانی ناسینەوەی لاند ڕۆڤەر نیشانەی خاوەندارێتی لاند ڕۆڤەرن. هەموو ناوەکانی براند، بەرهەم، خزمەتگوزاری و کۆمپانیاکانی لایەنی سێیەم کە لەم ماڵپەڕەدا هاتووە، نیشانەی بازرگانی، خزمەتگوزاری و ناوی بازرگانی خاوەنەکانیانن. لاند ڕۆڤەر مۆڵەتی بەکارهێنانیان لەلایەن هیچ کەسێکەوە جگە لە خاوەنەکانی نادات. هەر بەکارهێنانێکی لەو جۆرە لەوانەیە پێشێلکردنی مافی خاوەنەکانیان بێت.
لینکی دەرەکی
لاند ڕۆڤەر لە هیچ سایتێکی دەرەکی کە ڕەنگە پەیوەندی بەم ماڵپەڕەوە هەبێت و لەم ماڵپەڕەوە وەریگرتبێت، نوێنەرایەتی، گەرەنتی، پشتگیری یان بەرپرسیارێتی ناگرێتە ئەستۆ. هەر سایتێکی دەرەکی کە بە کرتەکردن لە ڕێگەی بەستەرێک لەم ماڵپەڕەدا سەردانی بکەیت لە دەرەوەی کۆنترۆڵی لاند ڕۆڤەرە و تۆ بە تەواوی لەسەر بەرپرسیارێتی خۆت سەردانی دەکەیت.
ڕەتکردنەوەی بەرپرسیارێتی نەرمەکاڵا
داگرتنی نەرمەکاڵاکان لەم ماڵپەڕەدا لە هەموو قۆناغەکانی بەرهەمهێناندا بە تەواوی سکان کراون و تاقیکراونەتەوە، بەڵام - وەک هەموو نەرمەکاڵا نوێیەکان - هێشتا پێشنیار دەکەین کە پێش بەکارهێنان، پشکنین بۆ ڤایرۆس بکەیت. هەروەها پێشنیار دەکەین کە پێش بەکارهێنانی نەرمەکاڵاکە پاشەکەوتێکی نوێی هارد دیسکەکەت هەڵبگریت. لاند ڕۆڤەر ناتوانێت بەرپرسیارێتی لە هەر تێکچوونێک، زیان و/یان لەدەستدانی زانیارییەک لەسەر داتاکانت یان سیستەمی کۆمپیوتەرەکەت وەربگرێت کە لەوانەیە لە کاتی بەکارهێنانی نەرمەکاڵاکەدا ڕووبدات. پێش دامەزراندنی هەر نەرمەکاڵایەک لەسەر کۆمپیوتەرێکی پەیوەستکراو بە تۆڕەوە ڕاوێژ بە بەڕێوەبەری تۆڕەکەت بکە.
دەسەڵاتی دادوەری
ئەم مەرج و ڕێسایانە بەپێی یاساکانی ئینگلتەرا و وێڵز بەڕێوەدەبرێن و لێکدەدرێنەوە. ئەو ناکۆکیانەی لێرەوە سەرهەڵدەدەن، تەنیا کەوتوونەتە ژێر دەسەڵاتی دادگاکانی ئینگلتەرا و وێڵز.
ئەگەر هەریەکێک لەم مەرجانە بەپێی یاساکانی هەر ویلایەتێک یان وڵاتێک کە مەبەست وایە لەوێدا کاریگەربێت، نایاسایی، نادروست یان بە شێوەیەکی تر جێبەجێنەکراو دیاری بکرێت، ئەوا لەم بڕگەیەدا دەبڕدرێت و دەسڕدرێتەوە. هەموو مەرجەکانی تری بەکارهێنان و مەرج و ڕێساکان بە تەواوی کارپێکراو دەمێننەوە و بەردەوام پابەند و بۆ جێبەجێکردن دەبن.
لاند ڕۆڤەر مافی خۆیەتی لە هەر کاتێکدا و لە هەریەکێک لە مەرج و ڕێساکانی خۆیدا بە بڵاوکردنەوەی گۆڕانکارییەکان بە شێوەی ئۆنلاین، ئەمانە بگۆڕێت.
ئەگەر ئەم مەرجانە بە تەواوی قبوڵ نەکەیت، پێویستە دەستبەجێ بەکارهێنانی ئەم ماڵپەڕە بوەستێنیت.
مافی کۆپیکردن © جاگوار لاند ڕۆڤەر لیمیتەد 2022