دیسکەڤەری لەنێوان خێزان و ئازیزاندا

دیسکەڤەری: نایابترین ئۆتۆمبێلی SUV خێزانی

ئۆتۆمبێلی وەرزشی سوودبەخش (SUV) جۆرێکە لە ئۆتۆمبێل کە مەودای لە زەویەوە بەرزە. زۆرتر بۆ لێخوڕینی چوار تەگەرە ئامادە کراوە و بە شێوەیەک دروستکراوە کە بەرگە بگرێت و ئەمەش وایکردووە کە بۆ سەرکەشیە خێزانییەکان تەواو بێت. ‌ئێمە لەوە تێدەگەین کە خێزان گرنگترە. دیسکۆڤەری بە مەودای بەرزتر لە زەوییەوە دیزاین کراوە و بۆ لێخوڕینی چوار تەگەرە ئامادە کراوە. پێکهاتەی گشتگیری کورسییەکانی و هەروەها تایبەتمەندی سەلامەتی و ئاسوودەیی زیادە ئەوەیە کە دیسکۆڤەری دەکاتە کۆتا ئۆتۆمبێلی SUV خێزانیی.
کۆمەڵە ئێکسسواراتی تایبەت بە گیانداری ماڵی

ئیکسسوارات بۆ گیاندارە ماڵیەکان

‌هاوڕێ چوارپێکانت ئاسودە ڕاگرە، تەنانەت لە گەشتە درێژخایەنەکانیشدا. ‌ئێمە کۆمەڵێک ئیکسسواراتی تایبەتی سەگ پێشکەش دەکەین، کە بۆ ئەوە گەشتی ئاسان و بێکێشە و ئاسوودە بۆ سەگ ئەنجام بدەیت دیزاینکراوە.

توانای ڕاکێشانی ئۆتۆمبێلە SUVەکانمان

توانای ڕاکێشانی دیسکۆەری

3,500KG**

زۆرترین بار لە خاڵی یەکگرتنەوە

150KG***
‌لە هەڵگری ئەسپ و ترێلەرەوە بگرە تا کاروانی خێزانی، دیسکۆڤەری توانای ڕاکێشانی نموونەیی بۆ خێزانەکان دابین دەکات، گرنگ نیە بارەکە چی بێت. لە نێوان کۆمەڵێک شەفتی ڕاکێشان و ئیکسسواراتەکانی تردا هەڵبژێرە کە لەگەڵ شێوازی ژیانتدا بگونجێت.
دیسکۆڤەری ڤانێکی ڕاکێشان ڕادەکێشیت
وێنەیەکی نزیکی سەرنشینان لە نێو دیسکەڤەریدا

حەوت کورسی شاهانە

لەگەڵ ڕیزی بژاردەیی سێیەمدا کە چەندین کورسی قەبارە تەواو دابین دەکات، شوێنی پێویست بۆ خێزانە گەورەکان هەیە کە بە ئاسوودەیی گەشت بکەن، دیسکۆڤەری گەشتێکی نەرم و نیان بۆ هەمووان مسۆگەر دەکات. ئەگەر پێویستت بە شوێنی زیاتری بارهەڵرتنی دواوە هەیە، دەتوانیت بە سادەیی ڕیزی سێیەم بچەمێنیتەوە، ئەمەش ڕێگەت پێدەدات تۆ و خێزانەکەت بە ئاسوودەیی گەشت بکەن.

هەموو ئۆتۆمبێلەکانی دیسکۆڤەری سیستەمی زانیاریوسەرگەرمی Pivi Proیان وەک ستاندارد لەگەڵدایە بۆ ئەوەی سەرنشینەکان بە درێژایی گەشتەکە سەرگەرم بکەن.
دیمەنی سەرەوەی ڕەنج ڕۆڤەری خۆڵەمێشی

ئەکسسواراتی میچ

ئیکسسواراتەکانی میچی دیسکۆڤەری شوێنی هەڵگرتنی زیادەی پارێزراو بۆ ئەو شتانە دابین دەکات کە لە ناوەوە جێیان نابێتەوە. ‌گشتگیربوونی ئۆتۆمبێلی SUV خێزانی ئێمە لەڕێگەی کۆمەڵێک هەڵگر و سیستەمی داهێنەرانەی میچ بەرز بکەرەوە. بە توانای هەڵگرتنی تا 75kg، دەتوانیت هەر شتێک کە ئارەزووی دەکەیت لەگەڵ خۆت بیهێنیت لە گەشتەکەتدا بەبێ ئەوەی لە ئاسوودەیی و سەلامەتی کەم بکەیتەوە. ئەمڕۆ بە کۆمەڵێک بەرفراوان لە ئیکسسواراتەکانی میچمان ئاشنابە.

‌شوێنی بارهەڵگرتنی بووت (کورسیەکان

‌شوێنی بارهەڵگرتنی بووت (کورسیەکان نووشتاونەتەوە)

1,731لیتر

‌شوێنی بارهەڵگرتنی بووت (کورسیەکان کراونەتەوە)

558لیتر
بە لەبەرچاوگرتنی کرداریبوون دیزاین کراوە، شوێنی بووتی فراوانکراوی دیسکۆڤەری واتە دەتوانیت هەموو ئەو شتانە کە پێویستت پێیانە بە شێوەیەکی پارێزراو بگوازیتەوە لە هەمان کاتدا دڵنیا بیت لەوەی سەرنشینەکان دەتوانن بە ئاسوودەیی تەواوەوە گەشت بکەن. بزانە چی وایکردووە دیسکۆڤەری ببێتە SUVی خێزانیی نموونەیی، توانای هەڵگرتن و ڕاکێشانی بەرفراوان پێشکەش دەکات، تایبەتمەندی شاهانە و تەنانەت ئیکسسوارات بۆ گیاندارە ماڵیەکانتان.
فراوانی سندووقی دیسکەڤەری

تەکنەلۆژیای بینەیی

تەکنەلۆجیای ژیری دیسکۆڤەری یارمەتیدەرە بۆ دابینکردنی گەشتێکی بێخەوش بۆ تۆ و سەرنشینەکان.

دارایی و پێشنیارەکان

کۆمەڵەی بژاردە و پێشنیاری دارایی ئێمە ڕێگەت پێدەدات ئەوەی کە باشتر بۆ خۆت دەگونجێت هەڵبژێریت. بە گشت بژاردە داراییەکانمان ئاشنابە، کە بە شێوەی سەرهێڵ یان لە ڕێگەی بریکاری هەڵبژێردراوی خۆتەوە بەردەستە.
هەمووی بکەرەوە
پرسیارە باوەکانی دیسکۆڤەری

لەگەڵ دیسکۆڤەری زیاتر ئاشنا بە

پەیوەندیمان پێوە بکەن

داوای پەیوەندی پێوەکردنەوە بکە لەڕێگەی پڕکردنەوەی ئەم فۆرمە

دیسکەڤەری خۆت دروستبکە

دیسکۆڤەری خۆت بە خواستی خۆت دروستبکە و جۆش و خرۆشی ئازادی و سەرکەشی نوێبکەرەوە

**توانای ڕاکێشان بەپێی مۆدێل و بزوێنەر دەگۆڕێت.
***کێشی ڕاکێشان لە بەشی پێشەوە بەپێی مۆدێل و بزوێنەر و ویلەکان دەگۆڕێت.