چڕپێنەری کەرگەدەن

چڕپێنەری کەرگەدەن

چیرۆکێکی ڕاستەقینە سەبارەت بە پاراستنی کەرگەدەنەکان لە ئەفریقا
ژیانێکی تەرخانکراو بۆ ڕزگارکردنی یەکێک لەو جۆرە گیاندارانەی لە جیهاندا زۆرترین مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە. پەیوەندییەک کە گیاندارە کێوییەکان و کۆمەڵگاکان کۆدەکاتەوە.
Rhino with a girl

ئاواتی ژیان

چڕپێنەری کەرگەدەن لە چیرۆکی ژیانی ڕاستەقینەی کچێکی بچووکەوە ئیلهام وەرگیراوە، بۆی دەرکەوت ئاواتی ئەوەیە ڕۆژێک ببێتە سەرۆکی دامەزراوەی
ئەمە تەنها یەک چیرۆکە لە هاوبەشی بەردەوامی 20 ساڵەی نێوان دیفێندەر و Tuskە. پاراستنی گیاندارە کێوییەکان و بەرگری لە کەرگەدەنی ڕەشی ئەفریقی بکات و توانا پێشکەوتووەکانی ئۆفڕۆد و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بۆ ئەو پارێزەر و دامەزراوانەی پاراستنە کە لەسەر زەوی کاردەکەن، زۆر گرنگن. پێکەوە، پشتگیری هەزاران کەسی بوێرمان لە هەوڵەکانیاندا بۆ پاراستنی زیاتر لە 50 ملیۆن هێکتار شوێنی ژیانی گیاندارەکان کێوییەکان و زیاتر لە 40 جۆری گیاندار کە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە کردووە، کەسانێک وەک چڕپێنەری کەرگەدەن.بیپارێزێت.

کاردانەوە دژبە هەڕەشەکان. خێرا.

دۆخی نالەباری کەرگەدەن

سەردەمێک لە سەرانسەری ئەفریقادا زۆر بوون، کەرگدەنی ڕەش هەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەرە بەهۆی ڕاوکردن و بازرگانی نایاسایی گیاندارە کێوییەکانەوە – دوای ماددە هۆشبەرەکان، چەک و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە چوارەم گەورەترین پیشەسازی تاوانباری جیهانە.


لە ئەنجامی ڕاوکردن کە بەهۆی خواست لەسەر قۆچەکانی کەرگدەنەوە پەرەی سەندووە، ژمارەی کەرگدەنی ڕەشی کینیا لە ٢٠,٠٠٠ سەرەوە لە ساڵانی شەستەکاندا بۆ کەمتر لە ٣٠٠ سەر لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا دابەزیوە. لە کاتێکدا هەوڵەکانی پاراستن، کە لەلایەن ڕێکخراوەکانی وەک Tuskەوە پشتگیری دەکرێن، بۆ گەڕانەوەی ژمارەکان لە کینیا بۆ کەمێک زیاتر لە ١,٠٠٠ سەر یارمەتیدەر بوون، بەڵام ئەم جۆرە گیاندارە هێشتا لە سەرانسەری ئەفریقا زۆر بەتوندی لە مەترسیداردایە.


دامزراوەکانی پاراستنی گیاندارە کێوییەکانی وەک بۆرانا و لێوا لە کینیا، لەم هەوڵانەدا بە پشتیوانی Tusk ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن. بە ڕووبەری ٩٣,٠٠٠ دۆنم، ژمارەی کەرگەدەنی ڕەش تەنها لە سەرانسەری ئەم دیمەنەدا لە تەنها ١٥ سەرەوە لە ساڵی ١٩٨٣ بۆ ٢٦٤ سەر لە ئێستادا گەشەی کردووە. ئەم دوو پارێزگایە پێکەوە شوێنی لەسەدا ١٢ی هەموو کەرگەدەنە ڕەشەکانی کینیان.

Rhino in desert

کەسانێک خەریکن جیاوازیێکی باش دروستدەکەن

سەرکەوتنی هەوڵەکانی دژە ڕاوکردن، کە لەلایەن کۆمپانیای Tuskەوە لە سەرانسەری ئەفریقادا پارەی بۆ تەرخان دەکرێت، لەلایەن تیمەکانی پارێزەرەوە بەڕێوەدەچێت کە خۆیان لە ئەرکە هاوبەشەکەماندا بە بەرپرسیار دەزانن.


پارێزەرەکان لە پاراستنی ئەو کەرگەدەنانە کە مەترسی لەناوچوونیان زۆرە لسەرە بەرپرسیارن. ڕێگە بە پارێزەران و دامەزراوە پاراستنیەکان دەدات کە لە سەلامەتی ئۆتۆمبێلەکەیانەوە چاودێری گیاندارەکان بکەن، دیفێندەر دەتوانێت هەموو شتێک کە پێویستیانە هەڵبگرێت بە هەر شوێنێک کە بەسەر ناوچە پارێزراوەکانی گیاندارە کێوییەکاندا دەسوڕێنەوە.


لە گەرمای سووتێنەردا سەرنج و بیرت ڕاگرە


پارێزەرەکان پێویستیانە کە ئۆتۆمبێلەکانیان هەموو ڕۆژێک ئەم ناوچە فراوان و دوور و درێژانە دەور بدەنەوە، زۆرجار لە گەرمای سووتێنەری ساڤانای ئەفریقادا. کاتێک لە سەرنجدا مانەوە زۆر گرنگە، سیستەمی کەشوهەوای پێشکەوتووی دیفێندەر زۆر سەکەوتووە، کە سەرنشینەکان لە کەشێکی فێنکدا دەهێڵێتەوە کە ئاگاداری هەر هەڕەشەیەک بن.


ئەوەی ئوان دەیبینن و دەیبیستن زۆر گرنگە. چاودێریەکان لە تیمە گەڕۆکەکانەوە دەگوازرێنەوە بۆ ناوەندێکی فەرماندەیی ناوەندی. بەڕێوەبەرانی گیاندارە کێوییەکان ئەم زانیارییە گرنگ و لە کاتی ڕاستەقینەدا بۆ هەماهەنگی تیمەکە لەسەر زەوی بەکاردەهێنن.


کاردانەوە دژبە هەڕەشەکان. خێرا.


وە کاتێک کات زۆر گرنگە، توانای سازش نەکراوی دیفێندەر لە ئۆفڕۆد واتە پارێزەران دەتوانن، زۆر بە خێرایی، وەڵامی هەڕەشەکان بدەنەوە. هەندێک جار بە پشتگیری یەکەیەکی سەگی شوێنپێهەڵگر، تیمێکی دژە ڕاوکردن دەتوانن بۆ بەرپەرچدانەوەی باندەکانی ڕاوکردن پێکەوە کاربکەن، بە تەکنیکە پێشکەوتووەکانی شوێنپێهەڵگرتن دوایان بکەون و بیانگرن.


بەهۆی تێکۆشانی ئەم ژن و پیاوە ئازایانەوەیە کە هەموو ڕۆژێک ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسیەوە، ڕەنگە هیوامان بە بەردەوامبوونی مانەوەی یەکێک لە گەورەترین گیاندارەکانی جیهانی سروشتی هەبێت.

کەسانێک خەریکن جیاوازیێکی باش دروستدەکەن

چۆن دەتوانیت پشتگیری لە TUSK بکەیت

بە پشتیوانی بەخشندەی ئێوە، Tusk دەتوانێت، و دەیهەوێت، درێژە بدات بە دروستکردنی گۆڕانکارییەکی بەردەوام بۆ گیاندارە کێوییەکان و خەڵکی ئەفریقا.
دیفێندەر. لە ساڵی 1948ەوە ئیلهامبەخشی کردەوەی مرۆیی و پاراستن و سەرکەشی بووە.

بەردەوام بە لە پشکنین

TUSK

هێزێکی پاڵنەر لە پاراستندا.

دیفێندەر

مەحاڵەکان لە باوەش بگرن.