ڕەنج ڕۆڤەر ئیڤۆک
بژاردەکان و ئیکسسواراتەکان 

ڕەنج ڕۆڤەر ئیڤۆکەکەت بەپێی ئارەزووی خۆت بەکەسی بکە بە کۆمەڵێک بژاردە و ئیکسسوارات کە ڕۆژانە ژیان بەرز دەکەنەوە.

بژاردەکانی پاکێجەکان

بە کۆمەڵێک بژاردە کە تەواوکەری یەکترن، پاکێجەکانمان دەتوانن هەردوو دیزاین و لێخوڕینی ڕەنج ڕۆڤەر ئیڤۆکەکەت بەرز بکەنەوە و بە ئارەزووی خۆت بەکەسی بکەن.

پاکێجی ستایلکردنی بەشی دەرەوەی ڕەش
پاکێجی تەکنەلۆژیا
پاکێجی مامەڵەکردنی داینامیکی
پاکێجی سیستەمی یارمەتیدەری شۆفێر

پاکێجی ئاسانکاری

لێخوڕینی ڕەنج ڕۆڤەر ئیڤۆک دوای تاریکی بە یاریدەدەری Auto High Beam ئاسانتر دەکرێت. دەرگای کارەبایی دواوە دەستگەیشتنی بێ کێشەت بە شوێنی بارکردن پێدەبەخشێت.

پاکێجی کەشوهەوای سارد

لەگەڵ هەبوونی گەرمکەرەوە بۆ جامی پێشەوە، کورسییەکانی پێشەوە و دواوە و سوکان، دەتوانیت بە ئاسوودەییەوە لێبخوڕیت ئەگەرچی ساردیش بێت.

پاکێجی ئاسوودەیی

کابینەکە زیاتر بانگهێشتکەر بکە. پاککردنەوەی هەوای کابینە پڵەس، ڕووناکی کابینەی ڕێکخراو و کۆنترۆڵی کەشوهەوای دوو ناوچەیی هەموویان ئاسوودەیی لێخوڕینەکەت بەرز دەکەنەوە.

پاکێجی ڕاکێشان

گەشتەکان ئاسانترن بەبێ گوێدانە ڕێگاوبان یان بار، لەگەڵ پاکێجی ڕاکێشان3، کە بریتیە لە یاریدەدەرری پێشکەوتووی ڕاکێشان و شەفتی ڕاکێشان کە بە شێوەیەکی کارەبایی ڕاکێشان کە بەکارەبا ڕێکدەخرێت.

بژاردەەکانی دەرەوە

هەڵبژاردنی ڕەنگی سەرنجڕاکێش و تەگەرە و بژاردەی میچ.یارمەتیت دەدات کە ڕەنج ڕۆڤەرە ئیڤۆکەکەت بەدڵی خۆت درووست بکەیت.

شینی تریبیکا

بژاردەکانی ڕەنگ

کەسایەتی خۆت دەرببڕە بە پالێتی ڕەنگی فراوانکراومان، لەوانەش خۆڵەمێشی ئارۆیۆس، شینی تریبیکا و بڕۆنزی کۆرینتیان. ​
بژاردەکانی میچ

بژاردەکانی میچ

زیاتر ڕەنج ڕۆڤەر ئیڤۆکەکەت بەئارەزووی خۆت بەکەسی بکە و ڕووناکی سروشتیتر بهێنە، لەگەڵ بژاردەی میچی پانۆرامای جێگیر و کراوە و ڕەنگەکانی میچی کۆنتراستمان بە ڕەشی نارڤیک.
بژاردەکانی تەگەرە

بژاردەکانی تەگەرە

بە تایەی ئالۆوی تا 21 ئینچ، کە بە ڕەنگەکانی زیو، خۆڵەمێشی تۆخی ساتن، ڕەشی بریقەدار و خۆڵەمێشی تۆخی بریقەدار بە کۆنتراستی ئەڵماسی گۆڕێندراو بەردەستە ، جوانکاری بینەیی ئۆتۆمبێلەکەت سەرنجڕاکێشتر بکە.

جوانکاریەکان

بە ئارەزووی خۆت ڕەنج ڕۆڤەر ئیڤۆکەکەت بەکەسی بکە بە هەڵبژاردنی ئیکسسواراتەکانی بەشی دەرەوە و ناوەوە کە بۆ تەواوکردنی شێوازی ژیانت دیزاین کراون.

بۆ کرداریبوون
بۆ هاوڕێیانی گیانداران
بۆ پاراستنی تەواو
کۆکراوەی ( کۆلێکشنی) لەندەن لەلایەن ڕەنج ڕۆڤەرەوە
پارچەی ئامادە بۆ دانان و ئیکسسواراتی ڕەسەن، کە لە فەلسەفەی دیزاینی مۆدێرنیستی ئێمە ئیلهامی وەرگرتووە.

بەردەوام بە لە پشکنین

دۆزینەوەی ڕەنج ڕؤڤەر ئیڤۆک

کاریزمای بۆ ڕێبەرایەتی کردنی وەک نموونەیێ لەگەڵدایە.

مۆدێل و تایبەتمەندییەکان

گشت مەودای مۆدێل و تایبەتمەندییەکانی ببینە.

1ClearSight GroundView پشت بە کامێرای 360 پلەیی دەوروبەر دەبەستێت. وێنە ڕاستەوخۆ نیە. بۆ سەلامەتی دەوروبەرەکە بپشکنە. تایبەتمەندی ئارەزوومەندانە.

2یاریدەدەری ناوچەی کوێر دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە ڕێگریکردن لە پێکدادان. ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەت ئۆتۆمبێلێکی دیکەی لە گۆشەی نەبینراو دەستنیشان کرد کاتێک دەست دەکەیت بە گۆڕینی هێڵ، هێزێکی سوڕانەوە بە شێوەیەکی خۆکارانە دەخرێتە سەر فەرمانەکە– ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پێویستە ڕاستکردنەوەی فەرمان ئەنجام بدرێت.

3ڕاکێشان و بەکارهێنانی مەودای نزم کاریگەری لەسەر مەودای EV دەبێت.

4هەڵبژاردنی بژاردەی میچی پانۆرامای خلیسکێنەر جێگەی سەر لە پێشەوە و دواوە کەمدەکاتەوە.

تکایە ئەوە لەبەرچاو بگرە کە ڕەنگە لە کاتی هەڵبژاردنی ئاستی ڕوپۆشکردنی جێگرەوەدا تایبەتمەندییە ستانداردەکان جیاواز بن. هەروەها ڕەنگە تایبەتمەندییە ستانداردەکان لەسەر جۆری بزوێنەر و گواستنەوەی هێزی پاڵنەر جیاواز بن.

تایبەتمەندییە ئارەزوومەندەکان و ڕەنگە بەردەستبوونیان بەپێی تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێل (مۆدێل و پاوەرترەین) جیاواز بن، یان پێویستی بە دانانی تایبەتمەندییەکانی دیکە هەبێت بۆ ئەوەی دابنرێن. تکایە بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بە بریکاری ناوخۆیی خۆتەوە بکە، یان ئۆتۆمبێلەکەت بە شێوەی ئۆنلاین ڕێکبخە.