ڕەنج ڕۆڤەر ڤێلار
بژاردە و ئیکسسواراتەکان

ڕەنج ڕۆڤەر ڤێلار <br>بژاردە و ئیکسسواراتەکان

بژاردەکانی پاکێجەکان

بە تێکەڵکردنی ئەو بژاردانەی کە تەواوکەری یەکترن، پاکێجەکانمان هێندەی تر سادەتر دەکەن بۆ بەرزکردنەوە و بەئارەزووی خۆ بەکەسی کردنی دیزاین یان ئەزموونی لێخوڕینی ڕەنج ڕۆڤەر ڤێلارەکەت.

پاکێجی ڕەش
پاکێجی تەکنەلۆژیا
پاکێجی ئاسوودەیی

پاکێجی مامەڵەکردنی داینامیکی

ڕۆحی لێخوڕینی ئاستی داهاتوو::
– داینامیکی خۆگونجێن
– کالیپەری بڕێکگرتنی سوور
– سیستەمی کارەبایی هەڵپەساردنی هەوا
– داینامیکێک کە دەتوانرێت ڕێکبخرێت

پاکێجی سیستەمی یارمەتیدەری شۆفێر

ئاسانکاری کۆتایی لێخوڕین:
– یاریدەدەری اخڵی کوێر2
– مۆنیتەری هاتوچۆی دواوە
– کۆنتڕۆڵی خێرایی خۆگونجێن لەگەڵ یاریدەدەری لێخوڕین
– مۆنیتەری پێکدادانی دواوە

پاکێجی کەشوهەوای سارد

بۆ سەرما باشتر کراوە:
– جامی پێشەوەی گەرمکراوە
– شۆردنی کارەبایی گڵۆپی پێشەوە
–کورسیی گەرمکەرەوەی پێشەوە یان کورسیی گەرمکەرەوە و ساردکەرەوەی پێشەوە
– کورسی گەرمکەرەوەی دواوە
– سوکانی گەرمکەرەوە

پاکێجی ڕاکێشان

ڕاکێشان ئاسان کراوە:
– ‌یاریدەدەری پێشکەوتووی ڕاکێشان
– شەفتی ڕاکێشان کە بە شێوەیەکی کارەبایی دەتوانرێت بەکاربهێنرێت
– کامێرای دەورووبەری 3 ڕەهەندی
– سیستەمی هەستپێکردنی قوڵی ئاو

بژاردەەکانی دەرەوە

کۆمەڵیک هەڵبژاردنی ڕەنگی سەرنجڕاکێش و تەگەرە و بژاردەی میچ.یارمەتیت دەدات کە ڕەنج ڕۆڤەرە ئیڤۆکەکەت بەدڵی خۆت درووست بکەیت.

خۆڵەمێشی زادار

بژاردەکانی ڕەنگ

لەنێوان کۆمەڵیک بژاردەی بۆیەی دووبارە خەیاڵکراومان هەڵبژێرە کە 9 ڕەنگی دەوڵەمەندە، لەنێویاندا خۆڵەمێشی زادار و شینی ڤارێسین.
بژاردەکانی تەگەرە

بژاردەکانی تەگەرە

ڕەنج ڕۆڤەر ڤێلار لە بنەڕەتەوە بەشکۆ کراوە. چەندین جۆر ستایل و تەواوکردنی تەگەرەکان ڕێژەیەکی بەهێز و بەژنێکی باڵا دەبەخشن.
بژاردەکانی میچ

بژاردەکانی میچ

هەردوو میچی پانۆرامای جێگیر و خلیسکێنەر ناوەوەی ڕەنج ڕۆڤەر ڤێلار پڕ دەکەن لە ڕووناکی سروشتی، کابینەکە گەشاوەتر دەکەن بۆ هەستکردن بە شوێنێکی زیاتر.

جوانکاریەکان

کۆمەڵەیەکی گشتگیر لە ئیکسسوارات کە بە تایبەتی بۆ ئاسانکردنی ژیانت دیزاین کراوە، لە چارەسەری پراکتیکی هەڵگرتنەوە تا ئەو بەرهەمانە کە بۆ ئاژەڵە ماڵییەکان ئاسوودەن.

بۆ ڕێگاکە
بۆ ئارامی دەروونی
بۆ هاوڕێی گیانداران

بەردەوام بە لە پشکنین

لەگەڵ ڕەنج ڕۆڤەر ڤێلار زیاتر ئاشنا بە

دەربڕینی تەواوەتی ڕەنگینیی.

مۆدێل و تایبەتمەندییەکان

گشت مەودای مۆدێل و تایبەتمەندییەکانی ببینە.

1کەڤەری شوێنی ئامێری ڕاکێشانی خوارەوە لە ڕەنج ڕۆڤەر ڤێلار S دا ڕەشی ساتنە.

2یاریدەدەری ناوچەی کوێر دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە ڕێگریکردن لە پێکدادان. ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەت ئۆتۆمبێلێکی دیکەی لە گۆشەی نەبینراو دەستنیشان کرد کاتێک دەست دەکەیت بە گۆڕینی هێڵ، هێزێکی سوڕانەوە بە شێوەیەکی خۆکارانە دەخرێتە سەر فەرمانەکە– ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پێویستە ڕاستکردنەوەی فەرمان ئەنجام بدرێت.

تکایە ئەوە لەبەرچاو بگرە کە ڕەنگە لە کاتی هەڵبژاردنی ئاستی ڕوپۆشکردنی جێگرەوەدا تایبەتمەندییە ستانداردەکان جیاواز بن. هەروەها ڕەنگە تایبەتمەندییە ستانداردەکان لەسەر جۆری بزوێنەر و گواستنەوەی هێزی پاڵنەر جیاواز بن.

تایبەتمەندییە ئارەزوومەندەکان و ڕەنگە بەردەستبوونیان بەپێی تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێل (مۆدێل و پاوەرترەین) جیاواز بن، یان پێویستی بە دانانی تایبەتمەندییەکانی دیکە هەبێت بۆ ئەوەی دابنرێن. تکایە بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بە بریکاری ناوخۆیی خۆتەوە بکە، یان ئۆتۆمبێلەکەت بە شێوەی ئۆنلاین ڕێکبخە.