لاند ڕۆڤەر
PIVI PRO

تەنها شتێک کە پێویستت پێیەتی تەنها لێدانی پەنجەیێکە

پۆست کراوە: 10/09/19

“Pivi Pro بە شێوەیەکی بێ کێشە لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکەتدا یەکدەگرێتەوە.”

تەکنەلۆژیا دەبێت بێ کێشە بێت – لە ماڵ و ئۆتۆمبێلەکەتدا – و ئامادەی ڕۆیشتن بێت هەرکاتێک بیت. Pivi Pro1، سیستەمی زانیاریوسەرگەرمیە نوێیەکەمان تایبەتمەندی دەستپێکردنی خێرای هەیە، بۆیە ئەو کاتەی کورسیەکەت دەگریت، ئامادەیە بۆ ڕۆشتن.

ڕووکارەکەی هاوشێوەی مۆبایلە زیرەکەکان ئەستێرەی نمایشەکەیە. پێکهاتەی مینیوی تەختی Pivi Pro وا دەکات دۆزینەوەی ئەو تایبەتمەندیانەی کە دەتەوێت و پێویستتانە وەک بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکەت ئاسان و بینەیی بێت.
هەروەها سیستەمی نوێی گەشتیارییەکەی لەگەڵ بەکارهێنانیدا فێردەبێت و خۆی لەگەڵیدا دەگونجێنێت، ئەزموونێکی کەسی زیاترت پێدەبەخشێت.

شاشەیەکی سەرەکی کە دەتوانرێت بەپێی خواستی خۆت بێت

شاشەی سەرەکی نوێی Pivi Pro سەرنجی لەسەر دابینکردنی زانیاری دروستە – وەک ڕێنماییەکان و زانیاری هاتوچۆ – کاتێک پێویستت پێیانە، لەگەڵ دەستگەیشتنێکی ڕاستەوخۆ بەو تایبەتمەندیانەی کە زۆرترین بەکاریان دەهێنیت.

ڕێکخستنی شوێنی مەبەستت خێرا و ئاسانە بە یەک لێدانی شاشەکە. دەتوانیت لە شاشەی سەرەکییەوە دەستت بگات بە تایبەتمەندییە دڵخوازەکانت و زۆرترین بەکارهێنراوەکانت.

کاتێک بۆ یەکەمجار Pivi Pro بەکاردەهێنیت، بۆت دەردەکەوێت کە بۆ ڕێنیشاندەری،و کات بەسەربردن و مۆبایل ڕێکخراوە، بەڵام دەتوانیت بە ئاسانی ئەمە بەپێی ئارەزوو و پێداویستییە کەسییەکانت ڕێکبخەیت.



ڕێنیشاندەری

هیچ مینیویەکی نەریتی و وەک پێشوو لە سیستەمی ڕێنیشاندەری Pivi Proدا نادۆزیتەوە1. ئێمە کۆتاییمان بە لێدانی لیست دوای لیستی دوگمەکان پێش ئەوەی بتوانیت شوێنی مەبەستت دابنێیت هێنا. بەڵکو تەنها بە لێدانی شاشەی تاچ ڕاستەوخۆ دەستت بە هەموو شتێک دەگات. Pivi Pro هەروەها:

• ڕێگەت پێدەدات نەخشەکە بچەمێنیتەوە و زووم بکەیت هەروەک چۆن لە مۆبایلە زیرەکەکەتدا دەیکەیت

• بەپێی ڕێگاکانی دڵخوازی خۆت دەگونجێنێت و پێشنیار دەکات

• پوختەی هاتوچۆ و کاتی مەزەندەکراوی گەیشتنت پیشان دەدات بۆ شوێنە مەبەستە ئاساییەکانت

• ڕێنمایی دەنگی بۆ ڕێگا نامۆکان بەکاردەهێنێت. ڕێنمایی دەنگی بۆ ڕێگا ئاساییەکان بە شێوەیەکی خۆکارانە بێدەنگ دەکرێت

• خێراترین ڕێگاکان پێشنیار دەکات بۆ هاتووچۆت لە ڕێگەی زانیاری هاتوچۆی کاتی ڕاستەقینە و ڕێڕەوی داینامیکی

• نرخی سووتەمەنی و بەردەستبوونی شوێنی پارککردنی ئۆتۆمبێل لە ڕێگادا، پیشان دەدات و شوێنە سەرنجڕاکێشەکان/شوێنەکانی خواردن پێشنیار دەکات لە درێژایی گەشتەکەتدا


لە پەیوەندیدا بمێنەرەوە

بە پەیوەندی داتاکانی مۆبایل و پاکێجی ئۆنلاین دەتوانیت دەستت بگات بە زیاتریش.

• لە ڕێگەی خزمەتگوزارییە پەیوەستکراوەکانی میدیای ئۆنلاینەوە مۆسیقا و پۆدکاستەکانت پەخش بکە

• پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن بۆ شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی پێشنیارکراوی کۆمەڵگەی ناوخۆیی خۆت

• ساڵنامەی گووگڵ و/یان ئاوتلۆک هاوکات بکە

• دەستت بە نوێکارییەکانی کەشوهەوای ڕاستەوخۆ دەگات لەڕێگەی AccuWeatherەووە

• تایبەتمەندی زیادە وەک بەرنامەی پارککردنی ئۆتۆمبێل بەکاربهێنە

• بە ئاسانی پەیوەندی بە بەرنامە دڵخوازکانتەوە بکە لە ڕێگەی ئیمەیلەوە یان بە سکانکردنی کۆدی QR

• فەرمانە دەنگییەکان لەگەڵ یەکخستنی زمانی سروشتی بۆ زمانە پشتگیریکراوەکان.

• وای فای چالاککراو بە پلانی داتا تا 20 گێگابایت/مانگ2 داتای 4گیگابایتت پێدەبەخشێت لە ڕێگەی سیمکارتی ناوەکی و ئەنتێنەی دەرەکییەوە، باشترین پەیوەندیت بۆ دابین دەکات

• لە ڕێگەی بەرنامەی ڕیمۆتەوە کارلێک لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکەت بکە

• ئاگاداربە و شوێنپێی ئۆتۆمبێلەکەت بگرە لە ئەگەری دزیکردن بە دۆزەرەوەی پارێزراو یان دۆزەرەوەی پارێزراو پڕۆ

جێگیرکراوە

Pivi Pro لەگەڵ هەموو شاشەکانی سەرتاسەری ئۆتۆمبێلەکەتدا یەکدەگرێتەوە. شاشەی شۆفێری کارلێککارانە شێوازێکی ستانداردی نوێی، هەروەها دیمەنی زیادە لەخۆدەگرێت. شێوازی ستاندارد نەریتیترینە و دوو ڕووکاری ئامێری تێدایە کە زانیاری هەڵبژێردراوی بۆ چاوپیاخشانێک لە ناوەڕاستدا دەردەکەوێت. وەکوو جێگرەوە، دەتوانیت زانیاریەکانی ڕێنیشاندەری، میدیا پلەیەر یان یارمەتی لێخوڕین هەڵبژێریت – هەموویان شاشەی تەواو لەسەر شاشەکە.

وە بۆ ئەو کاتەی کە پێویستە سەرنجت لەسەر ڕێگای پێشەوە بێت، شاشەی سەری سەرەوە ڕێگەت پێدەدات زانیارییە گرنگەکان ببینیت، وەک زانیارییەکانی خێرایی یان لێخوڕینی ئۆفڕۆد، لە هێڵی بینینەکەتدا. هەروەها شاشەی سەری سەرەوە:

• نەخشەیەکی بچووکی ڕێنیشاندەری دابین دەکات لەگەڵ نزیکبوونەوەت لە پێچانەوەی دواتر

• ئاگادارکردنەوە بۆ پەیوەندییە هاتووەکان

• ناونیشانی تراکی دەنگی دواتر لە پلەی لیستەکەتدا، لەکاتی بازدان بەناو تراکەکاندا.


“هەموو شتێک تەنها بە لێدانی شاشەی تاچ ڕاستەوخۆ دەستی پێدەگات. تەکنەلۆژیای پێشکەوتووە کە ئاسان کراوە.”





هەمیشە نوێکراوە

Pivi Pro خۆی بە نوێ دەهێڵێتەوە، بێ بەرامبەر، لە کاتێکدا ئۆتۆمبێلەکەت لە ژێر گەرەنتیدایە. ئەمەش نوێکردنەوەی نەخشەکان و نەرمەکاڵای ئۆتۆمبێلەکەت و هەروەها تایبەتمەندی و خزمەتگوزارییە نوێیەکان لەخۆدەگرێت. کاتێک پەیوەندی دەکرێت، نوێکارییەکان لە ڕێگەی هەواوە ڕوودەدەن. دەتوانرێت بۆ ئاسانکاری زیاتر، نوێکارییەکانی مۆدیۆلی ئۆتۆمبێلەکە بۆ داگرتن و دابەزاندن لە کاتی هەڵبژێردراودا بەرنامەی بۆ دابنرێت. گرنگیدانمان بە دروستکردنی ئۆتۆمبێلی تەیارکراو بۆ سەدەی 21ەم بەو مانایەیە کە لەگەڵ Pivi Pro، لە بینەییترین تەکنەلۆژیاکانمان تا ئێستا چێژ وەردەگریت .

ئێستا بەردەستە لە...

Pivi ئێستا لە دیفێندەر بەردەستە.

1هەندێک لە تایبەتمەندییەکان کە لەگەڵدایە بەشێکن لە بەشداریکردنی ڕێنیشاندەری بەستراوە کە بۆ ماوەی سەرەتایی گەرەنتی ئۆتۆمبێلەکە لەگەڵدایە.
2سیاسەتی بەکارهێنانی دادپەروەرانە جێبەجێ دەکرێت. بەشداریکردنی ستانداردی 1 ساڵ.