کۆمەڵەی بەرفراوانی بۆنەی دەرگای دواوە- ئیمیلی بووکەر

بە دڵنیاییەوە ڕەنج ڕۆڤەری نوێ یەکێکە لە پێشکەوتووترین ئۆتۆمبێلەکانی تەکنیکی لە هەموو سەردەمێکدا. زۆربەی ئەندازیارییەکەی لەسەر کۆمپیوتەرە بەهێزەکان پەرەی پێدراوە: تەکنەلۆژیای زیرەک بۆ ئۆتۆمبێلی شاهانە کە دەتوانرێت بچێتە هەر شوێنێک.

بەڵام یەکێک لە زیرەکترین تایبەتمەندییە نوێیەکانی سەرەتا لەلایەن تیمێکی بچووکی ئەندازیارانەوە دروستکرا، سەرەتا بە لۆلا و MDF دەستیپێکرد کە لە فرۆشگای ناوخۆیی DIY کڕدرابوون. کەفی شوێنی بارهەڵگرتنی گشتگیری ڕەنج ڕۆڤەر شاکارێکی لۆژیک و ئاسانکارییە و کۆمەڵەی بەرفراوانی داهێنەرانەی دەرگای دواوە لەخۆدەگرێت – شوێنی بەرژەوەندی تەواو بۆ پشوودان لە دەرەوە. بەڵام نموونەیێکی سەرەتایی زیاتر لە پڕۆژەیەکی قوتابخانەیی دەچوو، نەک – وەک ئەمڕۆ – تایبەتمەندییەکی داهێنەرانە لەسەر ئۆتۆمبێلێکی شاهانە و گشتگیر.

لەلایەن سەرۆکی باڵای پرۆگرامەکە ئیمیلی بووکەر و تیمە بچووکەکەیەوە پەرەی پێدراوە، لەنێویاندا دەرچووانی زانکۆ. دەرئەنجامەکەی تایبەتمەندییەکی ناوازەیە کە یارمەتی دەدات کە شتەکان لەناو بووتی (بەرفراوانی) ڕەنج ڕۆڤەر دا هەڵگیرێن، بەشێوەیێک کە بەئاسانی دەست پێیان بگات، نەرمییەکی سەرسوڕهێنەر پێشکەش دەکات و هەروەها تەواو گونجاوە بۆ هەڵگرتنی ئامێری تەڕ و قوڕاوی (کاتێک سەرکەشی پێویست دەبێت).

تەکنەلۆژیای لاند ڕۆڤەر هەمیشە بەشێکی لە ژیانی ئێمیلیدا هەبووە: ‌“باپیرم جووتیار بوو. لە منداڵیدا کاتێکی زۆرمان لە کێڵگەکەی بەسەر دەبرد، کە لەوێ دیفێندەرێکی کۆنی هەبوو. هەمیشە پێم وابوو کە ئەوە زۆر زۆر خۆشە. ئۆتۆمبێلی خێزانەکەمان هەمیشە دیسکۆڤەری بوو. دایک و باوکم سێ منداڵیان هەبوو و پێویستمان بەو جێگە هەبوو.”

بە دڵنیاییەوە ڕەنج ڕۆڤەری نوێ یەکێکە لە پێشکەوتووترین ئۆتۆمبێلەکانی تەکنیکی لە هەموو سەردەمێکدا.

پێشینەی ئیمیلی دیزاینی بەرهەمە. لە زانکۆی لۆگبۆرۆ خوێندوویەتی. ئاماژەی بەوەشکردووە، “چوومە هەندێک بۆنە و ئاهەنگەکانی ژن لە ئەندازیاریدا و پێموابوو پلانی دەرچوون شوێنێکی باش دەبێت بۆ دەستپێکردن. کەسێکم ناسی کە لە پلانی دەرچووانی JLR بوو. هەرگیز بە بیرمدا نەهات کە ئەوەی لێی دەخوێنم یارمەتیم بدات لە کارکردن لەسەر پەرەپێدانی ئۆتۆمبێل.”

10 ساڵ لەمەوبەر پەیوەندی بە کۆمپانیای JLR کردووە. “زۆربەی دەرچووانی ئەندازیاری پیاو بوون. بە دڵنیاییەوە زۆرجار دەبوو کە من تاکە ئافرەت بووم لە ژوورەکەدا. ئەوەم وەک بەرپرسیارێتییەک وەرگرت بۆ قسەکردن – بەجۆرێک کە دەنگی ئافرەتێک دەبیسترا.”

ئیمیلی بە خێرایی بوو بە سەرۆکی تیم و دەرچووانی زانکۆش دەستیان بە کارکردن کرد بۆی. ئاماژەی بەوەشکردووە، “وەک ئافرەتێک لە ئەندازیاریدا، دەرچووانی ژنم بۆ لای خۆم ڕاکێشا. لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا، هەمیشە دوو بۆ چوار دەرچووی زانکۆم هەبووە کە کاریان بۆ کردم و جیابوونەوەی پیاو و ئافرەت نزیک بووە لە 50-50. گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە ژمارەی ژنان لە ئەندازیاریدا، و لە پۆستەکانی سەرکردایەتیدا ڕوویداوە.”

ڕوانگەی ئافرەت لە پەرەپێدانی بەشی بارهەڵگرتنی گشتگیردا زۆر گرنگ بوو. کەسانی بچووکتر بەزەحمەت دەستیان دەگەیشتنە قووڵایی بووتی ڕەنج ڕۆڤەر. “تیمەکەم بەدوای تایبەتمەندی نوێی کڕیاراندا دەگەڕان بۆ ئۆتۆمبێلی ڕەنج ڕۆڤەری نوێ. دەستمان کرد بە بیرکردنەوەی هاوبەش و سەرنجمان لەسەر شوێنی بارهەڵگرتن بوو. دوو ڕۆژی تەواو خۆمان لە ژوورێکدا قفڵ کرد، بۆ ئەوەی خۆمان لە کارە ڕۆژانەییەکان دوور بخەینەوە. زۆرجار، لێرەدایە کە باشترین بیرۆکەکانت دەستدەکەوێت.”

Range Rover Accessories
Range Rover Accessories
Range Rover Accessories

ئیمیلی و تیمەکەی سەیری چۆنیەتی بەکارهێنانی ڕەنج ڕۆڤەر، و کێشەکانیان کرد. “بیرۆکەی سەرەتایی دابەشکردنێک بوو کە نزیک بوو لە پشتی شوێنی بارهەڵگرتنەکە، بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات بە ئاسانی دەستت بگات بە شتەکانی ناو بووت. پاشان بیرمان کردەوە – بۆچی بەولای دیکەشدا نەنووشتێتەوە بۆ ئەوەی پشتێنەیێک بۆ دەرگای دواوە دروست بکەین؟ تەنانەت لە قۆناغێکدا پێمان وابوو دەتوانین بیکەین بە ڕەمپی سەگ. هەمووی بۆ کەمکردنەوەی خاڵەکانی ئازاری کڕیار و بەرزکردنەوەی ئەزموونی کڕیار بوو.

“زۆربەی خەڵک شوێنی بارهەڵگرتنەکە پڕ ناکەنەوە. جانتای کارکردن، جانتای وەرزشی، جانتای بازاڕکردن یان ڕەنگە جانتای شەوانەیان هەیە. دابەشکردنێکی نەرم واتە لە شوێنی خۆیان ڕاگیراون و هەروەها دەستگەیشتنیان ئاسانترە. بۆ ئەوانەی ژیانی سەرکەشیکاری بەڕێوەدەبەن، دابشکردنەکە ڕێگەت پێدەدات پێڵاوی قوڕاوی و ئامێری وەرزشی تەڕ لە جانتاکانی تر جیابکەیتەوە. هەروەها ڕوویەکی هەیە کە بە پاکی و خاوێنی دەسڕییتەوە – باشترە لەوەی کە بیانخەیتە سەر فەرش.’

کاتێک هەڵدەگیرێت، دەشاردرێتەوە و لەگەڵ کەفەکەدا دەگونجێت. زۆر تەنکە کاتێک دەچمێنرێت (تەنها 14 ملم)، هیچ شوێنێک لە بووتەکە ناگرێت و هێشتا لەگەڵ تەگەرەی یەدەگی تەواو قەبارەدا دەگونجێت. وەک دابەشکردنێک بە توندی لە شوێنی خۆیدا قفڵ کراوە. تەوقە ڕێکخراوەکان و خلیسکەرەکان دەتوانن هەموو شتێک لە بوتڵی شەرابەوە تا جانتای گەورەی بازاڕکردن هەڵبگرن. سویچێک دابەشکردنەکە دەچەمێنێتەوە.

تاگێکی جیاواز ڕابکێشە و هەمان بۆردی دابەشکردن، لەسەر میکانیزمێکی دووانە، بە ئاراستەی پێچەوانە دەچێتە پێشەوە- تەختەیەکی پشتێنە لە پشتەوەی دەروازەی دواوە دروست دەکات. کاتێک لە شوێنی خۆیدا قفڵ دەکرێت، پشتێنەی پشتەوە بۆ کۆمەڵەی بەرفراوانی دەرگای دواوە دابین دەکات – دەرگای نائاسایی دابەشکراوی دواوەی ڕەنج ڕۆڤەر بەکاردەهێنێت. کوشنە شاهانە کۆکراوەکان پشتگیری و ئاسوودەیی زیاتر دەبەخشن.

“ئەو نموونە سەرەتاییە کە دروستمان کرد بەڕاستی خام بوو، سەرەتا فۆمبۆرد بەکاردەهێنرا. نموونەی سەرەتاییە دواتر MDF و لۆلای بەکارهێنا کە لە فرۆشگای DIY وەرگیرابوون. خام بوو بەڵام مۆدێلێکی فیزیکی پێبەخشین، ئەمەش گرنگە”.

کاری دارتاشین و لۆلای کانزایی سادە بە تەواوکردنی دەستی نەرم و میکانیزمێکی ئاڵۆزی تاودان گۆڕێندرا. و بابەتێکی تریش بۆ توانای مێژوویی و ناسراوی ڕەنج ڕۆڤەر زیادکرا.

چیرۆکی زیاتری ڕەنج ڕۆڤەر

چیرۆکی ڕەنج ڕۆڤەر

پشکنین بکە کە چۆن ڕەنج ڕۆڤەر بە نموونە پێشەنگی کردووە، لە ڕێگەی ڕەسەنایەتی و دیزاینی نموونەیی، لە ساڵی 1970ەوە.

سیستەمی دەنگی Meridian

هیچ شتێک وەک Meridian نمایشێک ناخاتە ڕوو. بزانە چۆن هاوبەشیمان لەگەڵ بەرهەمهێنەری سیستەمی دەنگی ئاست بەرز یارمەتیدەر بوو بۆ باشترکردنی ئەزموونی گوێگرتن بۆ ڕەنج ڕۆڤەر.

ڕەنج ڕۆڤەر بپشکنە

ڕەنج ڕؤڤەر

شکۆی بێ هاوتا و شاهانە.

ڕەنج ڕۆڤەر سپۆرت

ناوپۆشی، دراماتیک، ‌نەدۆڕاو.

ڕەنج ڕۆڤەر ڤێلار

ڕەنگینی ناوازەی پێشکەوتوو.

ڕەنج ڕۆڤەر ئیڤۆک

کاریزماتیک و متمانە بەخۆبوون.