دیمەنی پشتی ٥ ئۆتۆمبێلی ڕەسەنی دیسکۆڤەری کە هەموویان ڕیز بوون

چیرۆکی دیسکۆڤەری

هەندێک لە خێزانەکان هەمان ڕێگا دەگرنەبەر بەڵام هەندێکی تری شوێن پێی تایبەت بە خۆیان دروست دەکەن بێگوومان ئەمانەش بەکارهێنەرانی لاند ڕۆڤەر دیسکەڤەرن.

ئەمە ئۆتۆمبێلێکی جۆری SUV ی ئەسڵییە. یارمەتیت دەدات بە شێوازی خۆت ژیان بکەیت.

نوێییە، بەڵام لە هەمان سات دەناسرێتەوە.

دیسکەڤەری لە ناوەڕاستی قەیرانی سیاسی و ئابووریی ساڵانی هەشتاکاندا وەک داهێنانێکی بەریتانیی لە رێگای تیمێک کە پشتی بە داهێنان بەستبوو، خرایە بازاڕەوە.

تۆنی گیلرۆی، بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆمپانیای لاند ڕۆڤەر، پشتیوانێکی بەهێزی پڕۆژەکە بوو و بڕوای بە تیمەکەی هەبوو کە دەتوانن ئۆتۆمبێلێکی نوێ بۆ ئەو خێزانە چالاکانە دابین بکەن کە دەیانەوێت پێکەوە گەشتی دوور بۆ هەموو شوێنێک بکەن..

ڕاستی کرد. لە ساڵی ١٩٨٩ لە نێوان گەشەسەندنی خۆشگوزەرانی و کەمبوونەوەی گرژییەکانی جەنگی سارد لاند ڕۆڤەردیسکەڤەر خرایە بازاڕەوە و سەرکەوتنێکی خێرایی تۆمارکرد.

Discovery 1 in red in front of blank background
Launch Vehicle of Discovery - 1989

تۆنی و تیمەکەی ئۆتۆمبێلێکیان دروستکرد کە زیاتر بوو لە کۆی پارچەکانی. ئۆتۆمبێلێکی سەرنجڕاکێش بوو لە خۆیدا، هەرچەندە هەندێک پێکهاتەی لەگەڵ ڕەنج ڕۆڤەردا هاوبەش بوو و ئیلهامی دیزاینی لە دیفێندەرەوە وەرگرتبوو.

ڕەنگە ئاشقانی ئۆتۆمبێل سەرنجی جامی پێشەوە، دەرگاکان، یان شوێنی لێخوڕینیان دابێت کە بۆ شۆفێرانی ڕەنج ڕۆڤەر ئاشنایە، بەڵام ڕەنج ڕۆڤەر نەبوو. بەڵکو یەکەم لاند ڕۆڤەر دیسکەڤەری بۆۆ کە تەنها دوو دەرگای هەبوو و بەبێ هیچ بۆنێت.

دەرگای دواوەی کە بۆلایەک دەبوویەوە و تایەیەکی یەدەگی لەسەر دانرابوو، دیفێندەری بیردەخستییەوە، هەروەها گڵۆپی سەقفی Alpine و ئەرزەی لاستیک کە ئەمە شتێکی نوێ بوو.

سەقفەکە تایبەتمەندییەکی سەرنجڕاکێش بوو، شوێنی سەری بۆ ڕیزی سێیەمی کورسییەکان دابین دەکرد. سەرەتا ئەم دوو کورسییە هەڵبژاردەییەی دواوە ڕوویان لەیەک بوو- شوێنێکی زۆر باش بوو بۆ گفتوگۆی کەسی.

ئەگەر کورسییە زیادەکانت نەویستبا، سندوقی ئۆتۆمبێلەکە دوو شوێنی هەڵگرتنی لەگەڵدابوو.

Red Land Rover Heritage Discovery

دیزاینە جیاوازەکانی لاند ڕۆڤەر دیسکەڤەری، یەکێکە لە هۆیە سەرەکیەکانی ناوازەییەکەی هەروەها بژاردەی نوێی دوو سەقفی خۆر.

دەرگای دواوەی ئۆتۆمبێلەکە پەنجەرەیەکی شێوە جیاوازی هەیە، و تایە یەدەگەکەی بەلای ڕاستدا مەیل کراوە. دیسکەڤەری رەسەن بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ بازاڕەکانی شۆفێری دەستە ڕاست دیزاین کراوە، ئەمەش وایکردووە شۆفێران ئاسانتر بگەڕێنەوە بۆ دواوە لە کاتێک سەیری کردن لەسەر شانیانەوە ئەگەر تەکنەلۆژیای کامێرای ناو ئۆتۆمبێل بەردەست نەبوو.

لەگەڵ دیسکەڤەر 3، دەرگای دواوە دیزاین کراییەوە بۆ لێخوڕینی دەستی چەپ. لە هەمان کاتدا تایە یەدەگەکە گواسترایەوە ژێر بەشی دواوە و تا ئەمڕۆش هەر لەوێیە.

هەر لە سەرەتاوە دیزاینی ناوەوەی ئۆتۆمبێلی دیسکەڤەری جیاواز بوو. کە لەلایەن دیزاینەرانی کۆنران بە بیرۆکەی داهێنەرانە و وردەکاری دیزاین کرا. ڕەنگی سۆنار بلو خرایە بازاڕەوە- دواتر ڕەنگی باهاما بێج زیادکرا- و جانتایەکی شانی دواوەی ناوەڕاستی هاوتای لەگەڵدا بوو.

بە کردنەوەی جانتاکە کتێبی ڕێنمایەکانت بەرچاو دەکەوت، کە ئامۆژگاری لێخوڕینی لە ڕێگا سەختەکان و زانیاری سەرەکی لەسەر چاککردنەوە لەخۆ دەگرێت. هەر لەسەرەتاوە چاوەڕوان دەکرا کە خاوەنەکانی دیسکەڤەری بتوانن بەرپرسیارەتییەکان هەڵبگرن.

دیسکەڤەری بەرجەستەکردنی شێوازی ژیانکردنی خێزانەکەتە بۆ دەرچوون و بەسەربردنی کاتێکی خۆش. یەکەم دیسکەڤەری ئەمەی بەردەست کرد وەک سەقفی زحادکراو بە تۆر و شوێنی هەڵگرتن.

Discovery's taking part in the G4 challenge

Discovery 2 taking part in G4 Challenge 2003.

Land Rover Discovery 3

ئەمەش بوو کە وایکرد کە دیسکەڤەری 3 هەنگاوێکی گەورە بنێت بۆ پێشەوە لەگەڵ دیزاینە پیشەسازییە نایابەکەی کە کاراییەکی ناوازەی پێشکەش دەکرد.

تا ئەو کاتە، دیسکەڤەری بووبوو بە هەڵبژاردەیەکی بەناوبانگ و شاهانە. هەروەها دڵخوازراوتریین ئۆتۆمبێل لە بۆنە ئەسپسواریەکان لە سەرانسەری جیهان، دیسکەڤەری خۆشەویست بوو لەلایەن هەر کەسێکەوە کە پێویستی بە توانای ڕاستەقینەی ڕاکێشان هەبوو هەروەها بەسترایەوە بە بەلەم و ئۆتۆمبێلی پێشبڕکێ و کەرستەی کەمپکردن.

ئۆتۆمبێلێکی تەواو ناوازەبوو - و ئێستاش هەروایە- بۆ گەشتە خێزانییە تەواو چێژ بەخشەکان.

لەگەڵ دیزاینە تایبەتەکەی ئەم ئۆتۆمبێلە هەمیشە نموونەی پاشەکەوتکردنی شوێن بووە . تا لەگەڵ نەوەی سێیەم شوێنی دانیشتن بۆ حەوت کەسی گەورە دابینکرابوو بۆ سەرنشینانی پێشەوە و سەرنشینانی دواوە دەیانتوانی لە دەرگای دواوە بچنە ژوورەوە و دەربچن.

لەگەڵ دیسکەڤەری 4 ساڵی 2009، ناوازەیی و تەکنەلۆژیا زیاتر زیادی کرد. لەگەڵ هێنانەکایەی سیستەمی کامێرای سەرپشکراوی بینینی دەوروبەر، گەڕانەوە بۆ دواوەی سەر شان بوو بە بەشێک لە ڕابردوو.

لە ناوەڕۆکەکەیدا، لاند ڕۆڤەر دیسکەڤەری وەک ئۆتۆمبێلێک مایەوە بۆ گەڕان و ئەنجامدانی کارەکان. وە ئاسایی بوو کە ئاهەنگ بگێڕین بۆ بەرهەمهێنانی مۆدێلی ملیۆن و لێخوڕینی لە بیرمینگهامەوە بۆ پەکین لە ساڵی ٢٠١٢.

Red Discovery Sport on open road in the mountains being driven by man

دوای دوو ساڵ لاند ڕۆڤەر دیسکەڤەری سپۆرت ناسێندرا. لاند ڕۆڤەر دیسکەڤەری تایبەت بە خێزان لە کۆتایی خۆی بوو بە بەرجەستەکردنی خێزان.

دیسکەڤەری سپۆرت حەوت کورسی پێشکەش دەکات لە شوێنێکدا کە گەورەتر نییە لە ئۆتۆمبێلە SUVیە پێنج کورسییە بەرزەکانی ئێستا و وەک بەشێک لە دیدگایەکی دوەوڵەمەنکردنی دیزاینەکان وەکو هایبرد بەردەستە.

نەوەی پێنجەمی دیسکەڤەری ساڵی ٢٠١٦ زمانیێکی نوێی دیزاینی دیسکەڤەری سپۆرت حەوت کورسی ناساند.

ئەمڕۆ خێزانی لاند ڕۆڤەر دیسکەڤەری پەرەسەندنێکی ناوازە لە دیزاین لەگەڵ دیزاینی ناوەوەی هەمەلایەنە و بە شێوەیەکی زیرەک تێکەڵ دەکات کە ڕۆحی سەرکێشی خێزانیی بەرجەستە دەکات کە زیاتر لە ٣٠ ساڵە تیایدا تایبەتمەندە.

دیسکەڤەری یەکێکە لە بەتواناترین و گشتگیرترین ئۆتۆمبێلە SUVیە شاهانەکانی حەوت کورسی لە جیهاندا. کە مەبەستی سەرەکی ئاسوودەیی بۆ هەموو سەرنشینان دابین بکات، لە رێی دیزاین و تەکنەلۆژیای تایبەت

رەسەنە لە ساڵی ١٩٨٩ەوە هەمیشە نوێنەرایەتی رۆحی یەکبوون و خۆشی گەشتکردن دەکات.

Discovery running on road

بۆ خێزانەکان دروستکراوە

بە چاودێری و بە خێزان لە ناوەڕۆکیدا دروستکراوە، دیسکۆڤەری کۆتا ئۆتۆمبێلی SUV ی خێزانییە.

لەگەڵ دیسکۆڤەری زیاتر ئاشنا بە

دیسکۆڤەری

Seven-seat sophistication.

دیسکۆڤەری سپۆرت

بۆ سەرکەشیی داهاتووتان.