ڕەنج ڕۆڤەر سپۆرت
بژاردە و ئیکسسواراتەکان

ڕەنج ڕۆڤەر سپۆرتەکەت بە کۆمەڵێک بژاردە و ئیکسسوارات کە لەگەڵ بەتواناترین و داینامیکیترین ئۆتۆمبێلی SUVی شاهانەدا دەگونجێت بەپێی ئارەزووی خۆت بەکەسی بکە.

بژاردەکانی پاکێجی دەرەوە

پاکێجی کۆنتڕۆڵکردنی ستۆرمەر

بە نوێترین تایبەتمەندییەکانی کۆنترۆڵکردنی شاسی، توانای لێخوڕینت و سەرنجت تیژتر بکە.

وەڵامدانەوەی داینامیکی پڕۆ
دیفرانسێلی چالاک و TVBB
سوکانی هەموو تەگەرەکان
ئەو بەرنامانە کە دەکرێت ڕێک بخرێن

بژاردەەکانی دەرەوە

هەڵبژاردنی ڕەنگ و تەگەرە و بژاردەکانی میچ.

ڕەشی سانتۆرینی

بژاردەکانی ڕەنگ

لە نێوان 10 ڕەنگدا هەڵبژێرە، لەوانە شینی ڤارێسین، سەوزی جیۆلا و خۆڵەمێشی بۆراسکۆ.

هەموو بژاردەکان نیشان نەدراون.

تەگەرەی ڕەنج ڕۆڤەر سپۆرت لە نزیکەوە

بژاردەکانی تەگەرە

ڕەنج ڕۆڤەر سپۆرت لە بنەڕەتەوە بەشکۆ کراوە، بە چەندین ستایل و تەواوکاری بۆ تەگەرەکان کە لە 20 ئینچ ەوە تا 22 ئینچ و هەروەها تەگەرەی تەواو نوێی 23 ئینچ ، کە لێوارێکی وەرزشی و داینامیکی مسۆگەر دەکات.
ڕێکخستنی بژاردەکانی میچی ڕەنج ڕۆڤەر سپۆرت

بژاردەکانی میچ

هەردوو میچی پانۆرامای جێگیر و خلیسکێنەر بەشی ناوەوەی ڕەنج ڕۆڤەر سپۆرتەکەت پڕ بکە لە ڕووناکی سروشتی. بەردەستە لە ڕەنگی دەرەوەی جەستەی هەڵبژێردراوی خۆت یان وەک میچی کۆنتراست بە ڕەنگی سپی** یان ڕەشی نارڤیک.
فیلمی پارێزەری ساتن لەسەر خۆڵەمێشی کارپاتیان

تەواوکەری ساتن

فیلمی پارێزەری ساتن چینێکی پاراستنی زیادە بۆ بۆیەی دەرەوە دابین دەکات، کە ڕەنج ڕۆڤەر سپۆرتەکەت لە دۆخێکی پاکدا بۆ ماوەیەکی زیاتر دەهێڵێتەوە، لە هەمان کاتدا تەواکەری ساتنێکی جیاواز دروست دەکات. بە شەش ڕەنگی بۆیەی دەرەوە بەردەستە.

بژاردەەکانی بەشی ناوەوە

هەڵبژاردنی بژاردەی ناوەوە بۆ ئەزموونێکی گەشتیاری مۆدێرن و پێشکەوتوو.

داشبۆرد و سیستەمی زانیاریوسەرگەرمی ناوەوەی ڕەنج ڕۆڤەر سپۆرت.

ڕووناکی کابین کە دەتوانرێت ڕێکبخرێت

بە هەڵبژاردنی 30 ڕەنگ، ڕووناکی کابینەکە تیشک دەخاتە سەر تایبەتمەندییەکانی دیزاینی ڕەنج ڕۆڤەر سپۆرت و ژینگەیەکی بەڕاستی ناوازە و ئارامکەرەوە دروست دەکات.

جوانکاریەکان

هەڵبژاردنی بەرفراوان لە ئیکسسواراتە پێشکەوتووەکان کە بە تەواوی لەگەڵ سروشتی داینامیکی ڕەنج ڕۆڤەر سپۆرت دەگونجێت.

بۆ هاوڕێی گیانداران
بۆ ئارامی دەروونی
بۆ ڕێگاکە

بەردەوام بە لە پشکنین

لەگەڵ ڕەنج ڕۆڤەر سپۆرت زیاتر ئاشنا بە

لێخوڕین بۆ ئاستێکی تر.

مۆدێل و تایبەتمەندییەکان

گشت مەودای مۆدێل و تایبەتمەندییەکانی ببینە.

ڕەنج ڕۆڤەر سپۆرت SV وەشانی یەکەم

سەرنجڕاکێش و داینامیکی و جەختکەرەوە.

*تەنها لەسەر مۆدێلەکانی ڕەنج ڕۆڤەر سپۆرت داینامیک بەردەستە.

**میچی کۆنتراستی سپی تەنها لەسەر مۆدێلەکانی ڕەنج ڕۆڤەر سپۆرت ئۆتۆبایۆگرافی بەردەستە.


مۆدێلی SV کە نیشان دراوە بۆیەی دەرەوەی کاربۆن برۆنزی مات لەخۆدەگرێت، ئێستا بە تەواوی تەرخانکراوە و ئێدی بەردەست نییە. تکایە پەیوەندی بە فرۆشیاری ناوخۆیی خۆتەوە بکە بۆ زانینی نزیکترین کاتی بەردەستبوونی.