هەرکاتێک کە کڕیارانی دیفێندەر لەکاتی ڕۆشتندا بەبێ پچڕان پەیوەندی بکەن، مۆسیقا پەخش بکەن یان فۆڵۆوی satnav بکەن، بەشێک لە شانازی ئەوە بۆ ئێما کۆڤاڵچک و تیمەکەی دەگەڕێتەوە.
زۆربەمان هەرگیز ئەو پرسیارە ناکەین کە چۆن ئەم هەموو تەکنەلۆژیایانە بە هاوئاهەنگی پێکەوە کاردەکەن. بڵام ئێما ئەو کارە دەکات. ئەو پێت دەڵێت کە ئەوە پەیوەندی بە دۆزینەوەی باشترین شوێنەوە هەیە بۆ دانانی ئانتێنەکانی ئۆتۆمبێلەکە بۆ ئەوەی زۆرترین کارایی هەبێت. وە بە گونجاوبوونی کارۆموگناتیسی. ئەوە، بە سادەیی، توانای پارچە جیاوازەکانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانە بۆ ئەوەی کارەکانیان ئەنجام بدەن بەبێ ئەوەی دەستوەردان لە یەکتردا بکەن. ئەوەش پێی دەوترێت کۆپڵکردن و گرنگە دووری لێ بکرێت.
وەک سەرۆکی بەشی کارۆموگناتیسی JLR، ئێما سەرۆکایەتی تیمێکی ئەندازیاری پسپۆڕ دەکات کە ھاوشێوەکردنی کۆمپیوتەر بەکاردەهێنن بۆ چارەسەرکردنی یەک کێشەی سەرەکی. "لە بنەڕەتدا ئەوە چۆنێتی گەیاندنی ئەو سیگناڵە کارەباییانەی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکەیە بۆ ناوەوە بۆ کڕیارەکە، کە دەتوانێت داگرتنی نەرمەکاڵاکان لە ڕێگەی هەواوە بێت یان پەخشی ڕاستەوخۆی میدیا بێت لەکاتی ڕۆشتندا."
خەڵک زیاتر چاوەڕێی ئەوە دەکەن ئۆتۆمبێلەکانیان وەک مۆبایلێکی زیرەک ڕەفتار بکەن. تیمی ئێما لەم شتە تێدەگەن. “دەمانەوێت ئەو پەیوەندیی و ئەزموونە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا هاوشێوە بکەین. هەر کارێک کە مۆبایلەکەت دەتوانێت بیکات، ئێمە دەمانەوێت ئۆتۆمبێلەکەش بتوانێت بیکات. بۆیە زۆر گرنگە ئەوە لەبەرچاو بگیرێت کە، بۆ نموونە، ئەنتێنەکان لە کوێی ئۆتۆمبێلەکەدان. کە دەتوانێت ڕێگەت پێبدات هەمان کارایی کە لە مۆبایلێکەوە بەدەستی دەهێنیت، لە ئۆتۆمبێلەکەش بەدەستی بهێنیت.”
ئەو کاراییە نوێکردنەوەکانی ڕیمۆتیش لەخۆدەگرێت. کارەکانی ئێما سوودی بە تەکنەلۆژیای نەرمەکاڵا لەڕێگەی هەواوە (SOTA)ی JLR گەیاندووە، کە بە کڕیارانی دیفێندەر ڕێگە دەدات نوێکردنەوەکان بەبێ ئەوەی پێویستیان بە سەردانکردنی بریکاری خۆیان بێت وەربگرن. لەم دواییانەدا ئەوە بە بژاردەی دابزاندنی سیستەمی ناسینەوەی دەنگی ئەلێکسای ئەمازۆن دەرکەوت، پاداشتێک کە ڕەنگە زۆرێک لە کڕیاران چاوەڕێیان نەکردبێت.
“هیوادارم کڕیارەکان ئەوەیان پێ باش بووبێت کە ئەوە لەڕێگەی هەواوە هاتوە و ناچار نەبوون بچنە لای بریکارەکە. ئەگەر داوا لە خەڵک بکەیت بچنە لای بریکارێک، پێیان وایە ئەوە نائاسوودەییەکی زۆر گەورەیە.”
ئەو ئەنتێنەیەی کە ئەمە دەهێنێتە دی لەناو پۆدێکی بچووکی شێوەی بالەدایە کە دەکەوێتە سەر میچی دیفێندەر، بەرەو دەرگای دواوە – هۆکارێکی باشی هەیە. دڵنیاییدان لەوەی کە بە باشی کاربکات بەشدارییەکی گەورە بوو بۆ تەواوی پڕۆژەکە.
“ئەگەر ئەنتێنەکە لە شوێنێکی خراپدا دابنێین ئەوا دەرفەتی وەرگرتنی سیگنالی زۆر خراپ دەبێت. دەتوانیت لە شوێنێکدا بیانخەیتە ناو بەمپەرەکەوە و شاراوە بێت، بەڵام جەستەی ئۆتۆمبێلەکە کانزاییە کە دەتوانێت بەستەری پەیوەندیکردن بە وێستگەی بنەڕەتی مۆبایلەوە بەربگرێت و ئەوەش کێشەیە. ئێمە لەوێ دایاندەنێین تاکوو زۆرترین کارایی پەیوەندیکردنمان پێبدات.”
بۆ ئەوەی تێبگەن کە سیگناڵە کارۆموگناتیسییە جیاوازەکان چۆن هەڵسوکەوت دەکەن و چۆن ڕەنگە کاریگەرییان لەسەر یەکتر هەبێت، ئێما و تیمەکەی جۆرێک وێنە بەرهەمدەهێنن کە کەمێک لە جەستەی ئۆتۆمبێل دەچێت و هەور لە دەوروبەریاندایە. وا بیردەکاتەوە کە ئەوە هەمووی بەشێکن لە خۆشییەکان. “ئەمە شتێکی زۆر باشە چونکە بەڕاستی دەتوانیت بە چاوی خۆت ببینیت کە مەیدانەکان چی دەکەن. زۆر کەس بە پەیوەندییە کارۆموگناتیسییەکان دەڵێن ‘سیحر’، چونکە هەندێک جار نازانیت بۆچی ناتوانیت لەوە تێبگەیت کە کێشەیەک بۆچی درووستبووە. بەڵام بە ھاوشێوەکردنەکە لە ڕاستیدا دەتوانیت ببینیت کە مەیدانەکان لە کوێن و کۆپڵکردنەکە لە کوێ ڕوودەدات. سیحرەکەی لێ دەردەهێنێت، چونکە دەتوانیت بە چاوی خۆت بیبینیت.”
جگە لە پەیوەندیکردن لەگەڵ جیهانی فراوانتری دەرەوەیدا، دیفێندەر لە نێوان تەکنەلۆژیاکانی ناو خۆیشیدا پەیام دەنێرێت. تیمەکە کاریان لەسەر سیستەمی ڕاداری پشت سیستەمی کۆنترۆڵی خێرایی خۆگونجێن و شاشەکان بۆ ناوچەی کوێری شۆفێر و پەستانی تایەی دیفێندەر کاریان کردووە.
ئێما کە لە ساڵی ٢٠١٥ پەیوەندی بە کۆمپانیای JLR کردووە، یەکەم کەس بووە لەم کارەدا کە لەسەر ھاوشێوەکردنی کارۆموگناتیسی کاری کردووە. لەو کاتەوە تیمەکەی بۆ هەشت کەس زیادی کردووە کە سێ کەسیان ژنن. “زۆر شانازی بە تیمەکەوە دەکەم بۆ ئەو هەموو کارانەی کردوویانە و ئەو توانایەی کە لەم بوارەدا پەرەیان پێداوە.”
ئەو توانایە لە خولیای منداڵی ئێما بۆ بابەتەکانی STEM (زانست، تەکنەلۆژیا، ئەندازیاری و بیرکاری) سەرچاوەی گرتووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، زانست و بیرکاری هەمیشە جێگەی سەرنجی من بووە و ئەو بابەتانەم لە ئاستی GCSE و ئاستی-A وەرگرتووە. من بەڕاستی حەزم لە ئەلیکترۆنیک بوو و هەر بۆیەش لە زانکۆ ئەندازیاری کارەبام خوێند. من دکتۆرام لەسەر پەیوەندییە بێ وایەرەکاندا ئەنجامداوە، بۆیە دەتوانن بە جۆرێک ببینن کە من لەگەڵ تێپەڕبوونمدا لە بوارێکدا وردتر بوومەتەوە.”
کە خوێندنەکەی تەواو بوو، پێش ئەوەی لێهاتووییەکانی خۆی بهێنێتە پیشەسازی ئۆتۆمبێل، ئێما لە کۆمپانیایەکی نەرمەکاڵا کاری کردووە. لەگەڵ زیادبوونی گرنگی ئەلیکترۆنیک لە ئۆتۆمبێلە مۆدێرنەکاندا، نموونەی ئەو دەبێت بۆ زۆر کەسی دیکە ئیلهامبەخش بێت کە شوێنی بکەون.