شارەزایی کیەری بەیتمان بوە هۆی ئەوەی کە لە پێگەیەکی سەرەکیدا لە پڕۆژەی نوێی دیفێندەردا دابنرێت. ئەندازیاری پێشەنگی ڕووکاری دیزاینی دیجیتاڵی پردێک بوو لە نێوان دیزاینەران و ئەندازیاراندا، کە ڕوخساری جیاوازی ئەفسانەیی ئۆتۆمبێلی 4x4ی دووبارە لەداییکبووی لەگەڵ کارایی و بەرگەگری شاراوەیدا گرێدا.


کیەری کە لە منداڵییەوە خولیای ئاگرینی ئۆتۆمبێلی هەبوو و لەگەڵ باوکیدا سەیری پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلیان دەکرد، شانازی دەکرد کە کار لەسەر یەکێک لە ئۆتۆمبێلە نوێیەکان بکات کە لە ساڵانێکی زۆردا چاوەڕوانکراوترین ئۆتۆمبێل بووە. کاریگەرییەکانی لەسەر دیفێندەر بە ڕوونی دەبینرێت – لە گڵۆپەکانی پێشەوەی کە بە جوانی دیزاین کراون و تەکنەلۆژیای بەرزیان هەیە.


وەک ئەندازیارێکی ڕووکاری دەرەوە، کیەری دەتوانێت لەسەر هەر شتێک کە کڕیارێک بیبینێت یان لەسەر ئۆتۆمبێلەکەی دەستی لێبدات، کار بکات. بۆ گڵۆپی پێشەوەی دیفێندەر ئەوە بە واتای عەدەسەی دەرەوەی ڕووناکی سەرەکی، تیغەکانی نیشاندەری ئاراستە، سرپۆشی پاوەر واش و بێزێل بوو.

دیمەنی پێشەوە دیفێندەر بە گڵۆپی پێشەوە

“دەبێت بەو هەموو ئەندازیارییەی لە پشتیەوەیە کاربکات. وە هەر بەشێکی لێبوردەیی خۆی هەیە. هەموویان پێکهاتە و کەرەستەی جیاوازیان هەیە و هەموویان بۆشایی جیاوازیان لە نێوانیاندا هەیە.


"دەبێت بزانیت هەر بەشێک چی دەکات و لەگەڵ دابینکەران ڕاوێژ بکەیت بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە هەموویان یەکدەگرنەوە، چونکە ئەگەر بەشێک پێی نەخوات ئەوا جێی نابێتەوە و کارناکات."


دیفێندەر توانا داهێنەرانەکانی کیەری و تیمەکەی لە چارەسەرکردنی کێشەکان، هۆشیاری فەزایی ٣ ڕەهەندی، پەیوەندیکردن و گرنگیدان بە وردەکارییەکانی تاقیکردەوە. سەرکەوتوو بوون لەوەی کە پێکهاتەکان بەیەکەوە بگونجێن و وەک پێویست کاربکەن، لە هەمان کاتدا بەو شێوە کە دیزاینەرەکان ئامانجیان بووە دەرکەوتووە.


"هەمیشە هەوڵدەدەین سەرنجمان لەسەر پاراستنی مەبەستی دیزاین بێت و تا دەتوانین لێی نزیک ببینەوە."


ڕەخنەگران و کڕیارەکان هاوڕا بوون – دیفێندەر لە ساڵی ٢٠١٩ەوە کە دەستی بەکارەکانی کردووە، زۆر سەرکەوتوو بووە. بانگەوازەکە بۆ کیەری ڕوونە، کە هەندێکجار لە سەردانەکانی بۆ زانکۆدا دیفێندەرێک لێدەخوڕێت بۆ ئەوەی هانی نەوەی داهاتووی داهێنەرانی ئۆتۆمبێل بدات.


“ئۆتۆمبێلێکی زۆر خۆشە. شکۆدارە، لە هەمانکاتدا زۆر خۆشە. دەتوانیت ئەم ئۆتۆمبێلە بکەیتە هەر شتێک کە دەتەوێت و هەر کردارێک کە دەتهەوێت پێی بیبەستیتەوە. ئەم ئۆتۆمبێلە دەتوانێت هەموو کارێک بکات.”

دیمەنی تەنیشتی دیفێندەر ئۆکتا
گڵۆپی پێشەوەی لایەنی دیفێندەر

کیەری دوای خوێندنی دیزاینی ئۆتۆمبێل پەیوەندی بە کۆمپانیای JLRەوە کرد.


“کاتێک لە زانکۆ بووم، پێموایە لەو کاتەدا بێهەڵوێست بووم کە بیرم دەکردەوە نزیکەی ڕێژەیەکی یەکسان لە ژنان بە بەراورد بە پیاوان بوونی دەبێت. لە گروپێکی ١٢٠ کەسیدا تەنها سێ ژن بووین.”


ئێستا ئەوە لە گۆڕیندایە. کیەری ڕۆڵی خۆی وەکوو ئەندامێکی گروپی ژنان داهێنەردا لە JLR دەگێڕێت کە ئامانجی پشتگیریکردن و ناساندنی هاوکارە ژنەکانە لەسەر خواستی خۆیان.


“بە هۆکارێکی درووستەوە، ئێمە دەمانەوێت JLR هەمەچەشن بێت. من دۆخێکم هەبووە کە پێم وتراوە ژنە تاکەکە و نامەوێت ژنی تاک بم. من دەمەوێت لەبەر ئەو کارەی دەیکەم لەوێ بم نەک لەبەر ئەوەی ژنم.”

چیرۆکی زیاتری دیفێندەر

ژنان ڕووبەڕووی دۆخە مەحاڵەکان دەبنەوە

ئەو ژنە نەترسانە کە لەگەڵ دیفێندەردا ڕووبەڕووی دۆخە مەحاڵەکان دەبنەوە بەرز بنرخێنە.

هاوئاهەنگی ئەندازیاری

وەک سەرۆکی بەشی کارۆموگناتیسی، ئێما سەرۆکایەتی تیمێک لە ئەندازیارانی پسپۆڕ دەکات کە بە بەکارهێنانی ھاوشێوەکردنی کۆمپیوتەری لە کارکردنی تەکنەلۆژیای بێ وایەر بە هاوئاهەنگی دڵنیایی دەدەن.

هەموو وردەکارییەک گرنگە

وەک بەرپرسی زنجیرەی پرۆسێسکردنی بەرنامەکانی ئۆتۆمبێل، دەنیز لە هەموو هەنگاوێکدا کار لەسەر دیفێندەر دەکات بۆ ئەوەی دڵنیابێت کە ئۆتۆمبێلەکە داهێنەرانەیە و بەرزترین ستانداردەکانی کوالێتی و متمانەپێکراوی بەدی دەهێنێت.

لەگەڵ دیفێندەر زیاتر ئاشنا بە

دیفێندەر ١٣٠

باشترین شوێنی هاوپۆلەکان بۆ هەشت سەرنشین لەگەڵ کورسی ڕیزی سێیەم.

دیفێندەر ١١٠

شوێنی زیادکراو بە حەوت کورسی و بژاردەی کورسی ڕیزی سێیەم.

دیفێندەر ٩٠

لەنێوان پێنج یان شەش کورسیدا هەڵبژێرە.